دەرگای ڕۆژهەڵاتبۆ پەڕەپێدانی بەردەوام، توێژینەوەى ئابوورى و لێکۆڵینەوەى بازاڕ
لە جیهاندا گۆڕانکاریی فراوان هەیە، وە لە ناوچەدا جووڵە و گەشەى زیاتر هەیە، هاوتەریب لەگەڵ خواستەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و زیادبوونی ئاستەنگەکان، خواستی زانیارییە وردەکان لەسەر بنەمای زانستی و توێژینەوەى میتۆدی و لێکۆڵینەوە مەیدانی بۆ واقیعی ئابوورى و ژینگەى وەبەرهێنان و ڕێوشوێنی پارەدارکردن، بۆ دەستەبەرکردنی هەلە ڕاستەقینەکان لە بازاڕى گەشەکردوودا هەیە.
دەروازەى ڕۆژهەڵات بۆ توێژینەوەى ئابوورى و لێکۆڵینەوەى بازاڕ، کار دەکات لەپێناو کردنەوەى ئاسۆى فراوانتر بەرەو هەلی گەشەپێدانی بەردەوام و وەبەرهێنان لە بەردەم حکومەتەکان و ڕێکخراوەکان و کۆمپانیا و تاکەکەسەکان لە بوارە ئابوورییەکان، کە بەشدار بێت لە بوژانەوەى واقیعی ئابووریی عێراق و چواردەورەکەی، هەروەها پێشکەشکردنی باشترین ڕێگەکان لە بابەتی بەتۆڕکردن و پارەدارکردن و دروستکردنی تواناکان.
ڕوانگەناوەندی پێشەنگ لە داهێنانی هەلە ئابوورییەکان و بەرنامەى گەشەپێدانی بەردەوام و پێشخستن و بەڕێوەبردنی لەسەر بنەماکانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەى ورد و کارزانانە.

خۆشگوزەرانیی ئابووری و کۆمەڵایەتی

ئامانجەکانی دەرگای ڕۆژهەڵات

پەردەلادان لەسەر ڕێگاکانی قازانج

چاودێریکردنی هەلەکانی وەبەرهێنان و بەبازاڕکردنی.

ئازادکردنی دەرفەتەکان

ڕاکێشانی پارەدارکردن و هاندانی جووڵەى وەبەرهێنانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

بەهێزکردنی دامەزراوەکان

دروستکردنی تواناكان و ئاڵوگۆڕی شارەزاییەکان و پەرەپێدانی پێهەستان (ئەدا)ى دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکان بەپێی پێوەرە حکومییەکان.

دروستکردنی پردی سەرکەوتن

دروستکردن و بەتۆڕکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان وەبەرهێنەران و خاوەن هەل و پەرەپێدەرانی خزمەتگوزارییەکان.

کردنەوەی توانا

بڵاوکردنەوەى ڕۆشنبیرى و گشتاندنی دارایی و توانای دەستپێکردن و باشکردنی پڕۆژەکان.

داهێنان

بینینەوەى ئاراستە نوێیەکان بۆ بەهێزکردنی گەشەپێدانی بەردەوام.

پەیوەندییە داراییەکان

بونیاتنانی کارامەییەکانی تاکەکەس و دامەزراوەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ دامەزراوە داراییەکان بۆ مسۆگەرکردنی خزمەتگوزارییەکان.

شۆڕشکردنی سەرکەوتن

پشتیوانیکردنی هەوڵی وەرچەرخانی بەدیجیتاڵیکردن بۆ لەخۆگرتنی هەلەکان لە مامەڵەکردنی داراییی ئابووری.

پاراستنی سەرکەوتن

توێژینەوەى کارگێڕیی مەترسییەکان و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی دەستەبەرکردن بە داناییەوە.

پەیام
توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و دروستکردنی پەیوەندی و بنیاتنانی تواناکان و هەلی پارەدارکردن بە شارەزاییە پیشەییەکان پێشکەس دەکەین.

خۆشگوزەرانیی ئابووری و کۆمەڵایەتی

بەهاکان

بەهێزکردنی وەبەرهێنەران بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنانەکانیان.

وێناکردن:
بۆ برەودان بە گیانی یاسایی و ڕێساکان و پیادەکردنەکان کە کاری دامەزراوەکان ڕێک دەخەن.
ڕاستگۆیی:
بەرپرسایەتی لە زانیاری و داتاکان کە پێشکەشی دەکەین بە ڕێگەی زانستی و پێشەی لە سەرچاوەی باوەرپێکراوەوە
پابەندبوون:
پەی بردن بە گرنگیی هەڵگرتنی بەرپرسیارەتی و هەوڵ بۆ تەواوکردنی کار لە وادەى دیاریکراودا.
تایبەتمەندیەتی:
بە تەواوى بە پاراستنی نهێنییەکانی تاکەکەس و دامەزراوەکانەوە پابەندین.
دەستپاکی و شەفافییەت:
ئەوەى پێی هەڵدەستین تایبەتمەندیی ئاستە رەوشتی و پیشەییەکانی تێدایە، چ وەکوو کۆمپانیا و چ وەکوو تاکەکەسەکان.
دڵسۆزی بۆ هاوبەشەکانمان:
پابەندبوونمان بە فەراهەمکردنی تەواوى پێویستییەکان بۆ مامەڵەکارەکانمان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لەسەرووى پێشنبینییەکانیانەوە.
داهێنان:
ژینگەیەکە کە جەخت لە بوونی چارەسەر و پشتیوانیی بیرۆکەکان بۆ باشترین ئەنجام دەکات.
بەشداری:
ئێمە خوازیارین بۆ بەستنی هاوبەشییەتی و هاوکارى لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکان لەپێناو پەیوەندی و پەرەپێدانی کارى بەکۆمەڵ.
یەکسانی:
پێگەیاندنی ژنان لەڕووی ئابوورى و کۆمەڵایەتی، بەو پێیەى بنەمایەکی سەرەکیی مافەکانی مرۆڤە.