Yahya Abed Mahgoob
یەحیا عەبد مەحجوب
سەرۆکی ناوەندی دەرگای ڕۆژهەڵات
پەیامی سەرۆک
ناوەندەکەمان دەروازەى ڕۆژهەڵات بۆ توێژینەوەى ئابووری و لێکۆڵینەوەى بازاڕ، ڕوانگەمان بۆ واقیعی ئابوورى و کۆمەڵگەیی کە لە وڵاتدا و لە دەوروبەردا هەیە، بەرجەستە دەکات. ئەوە پێویستی بە سەکۆیەکی توێژینەوەیی هزری هەیە کە پێویستییەکان لەسەر بنەماى ئابوورى و وەبەرهێنان و پارەدارکردن بخوێنێتەوە، وە ئەوەى پەیوەیستە بە دامەزراوەکان و پڕۆژەکان لە کارامەییەکانی سەرکردایەتی و ئیدارە و پێکگەیشتن و بونياتنانی تواناکانی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی لەڕووی مەعریفی و ئابووری بۆ گونجان لەگەڵ جیهانی هاوچەرخدا.
ئەمەش بەبێ لێکۆڵینەوە قووڵەکان و بەدواداچوونی وردی مەیدانی و پەیپەرە ئامارییەکان و هەڵسەنگاندنی بازاڕ و لێکۆڵینەوەکانی ئایندە و زنجیرەکانی بەها و هەڵسەنگاندنی دامەزراوە و پڕۆژەکان و پێشکەشکردنی بەرنامە و چارەسەر و پێشنیازی هەلەکان بەدی نایەت، کە هاوکاریى بڕیاردەران و خوازیارانی فراوانبوونی کارەکان دەکات و تواناکانیان لە هەموو ئاستەکاندا بەهێز دەکات.
دەروازەى ڕۆژهەڵات دەرگا و چاودێرێکە کە هەموو گەورە دامەزراوەکان و کارسازان و سەرکردە کۆمەڵایەتییە مەدەنییەکان و توێژەرەکان لەسەر مێزەکەى کۆ دەبنەوە بۆ هەل و چارەسەرەکان وەکوو تیمێکی توێژینەوە و مەیدانی، کە تێیدا ئەکادیمیبوونی میتۆدی و مەعریفەى قووڵی بازاڕ و کۆمەڵگە و فرەجۆریی ئەزموونەکان تێکەڵ دەبن. لەم میانەدا دەستەبژێرى شارەزایانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پێشکەوتوو دێنە ڕیزی تیمەکەمانەوە ئەوەش شانازییەکە بۆ ئێمە. وە بانگەشە بۆ هاوبەشەکانمان و کڕیارەکانمان دەکەین لەو ئاستەى پێشکەشی دەکەین، کە لەگەڵ خواست و پێداویستییەکانیان بگونجێت...